شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: بەفری خەم لەبارەی شیعر: قاقڵاوا، ١٣٣٩ی هەتاوی - (لاپەڕە ٩٢ و ٩٣ ی چاپی ئەنیسی و ٢٣٢ ی چاپی جەعفەر) با بە یادی شەمعی ڕووت، پەروانە بێ گیانەکەم، دڵ بێ دڵت وێرانە بێ! بەفری خەم دیسان لە سەر کێو کەوتەوە ڕەنگه پەڕ دەرکات دڵم دێوانه بێ [١] مانگی جێژن با ببێ ئاوا، به توون! ڕەببی ڕۆژی ڕووت له من ئاوا نەبێ! تۆ که لای من نی، نەماوه زیندەگیم خێر و خۆشیم بۆچییه هەر با، نەبێ بێ‌تۆ کەی جێژنه، هەزار مانگ نوێوه بێ! گەر ئەتۆش بێی، ڕۆحەکەم جێژنانه بێ ١. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ڕەنگە پەڕ دەرکات و لێم دێوانە بێ.